گرنگترینیاریگا

بریکارەکەی: پێش ئەوەی ریاڵ گرێبەستی لەگەڵدا بکات، ئەم یانانەیتر لەسەر هێڵ بوون بۆ ئێندریک

یاریگا –

فرێدریکۆ پێنا، بریکاری کارەکانی ئێندریک فلێپی ناوی ئەو یانانە ئاشکرا دەکات کە پێش ریاڵ مەدرید لەسەر هێڵ بوونە بۆ گواستنەوەی لاوە درەوشاوەکەی پاڵمێراس، کە جگە لە پاریس، س

لە نێو چوار خوازیاری سەرەکی ئێندریکدا کە یەکێکیان پاریس سان جێرمان و، سێ یانەکەیتریان زلهێزەکانی پریمەرلیگ بوونە ئەوانەیش مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوڵ و چێڵسی. بەتایبەت ئەوەی دواتریان لە هەموویان لێوەی نزیکتر بووە و تەنانەت گەشتووەتە ئاستی گفتوگۆیش لەگەڵ خانەوادەکەی.

پێنا، کە هاوکات بریکاری ڤینیسیۆس جونیۆر بوو و رۆڵی هەبوو لە گواستنەوەی لە فلامینگۆوە بۆ شاهانەکان،  بۆ رۆژنامەی تەلەگرافی بریتابی وتی:

ساڵی ٢٠٢٢ لە میانی پاڵەوانێتی مۆنتایگۆ (پاڵەوانێتیەکی نێودەوڵەتی بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵان)، ئەو یانە ئینگلیزیانە چاودێر و دۆزەرەوەی خۆیانیان ناردبوو بۆ هەڵسەنگاندنی ئێندریک. لەو پاڵەوانێتیەدا خۆی سەلماند و پێنج گۆڵی لە چوار یاریدا تۆمار کرد و بەرازیلیشی کردە پاڵەوان بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ١٩٨٤. هەموو جیهانیش تێبینی ئەویان کرد.

بە گوێرەی لێدوانەکەی پێنا، چێڵسی نزیکترین یانە بووە لە قایلکردنی ئێندریک بە جۆرێک تەنانەت لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ دایک و باوکی ئەو یاریزانەی بانگهێشت کردبوو بۆ کۆبهامی شوێنی راهێنانەکانی بلووز و لەوێیش چاویان کەتبوو بە هەریەکە لە تیاگۆ سیلڤا، جۆرجینهۆ و ئازپیلیکویتا. تەلەگرافیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە چێڵسی تەنانەت کڵێسایەکی بۆ خانەوادەکەیشی دەستنیشان کردووە تا لێی ئامادەبن.

بەڵام هەر وەک رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانە لەندەنیەکە نەیوستووە ئەو بڕە پارەیە بدات بە یاریزانێک کە دوو ساڵی دوای ئەوە دەیتوانی یاریان بۆ بکات.

بریکارەکەی ئێندریک دەڵێت

پێم وابێت ریاڵ مەدرید نەیدەویست هەرگیز بەهرەمەندێکی تری وەک ئێندریک و ڤینیسیۆسی لە کیس بچێت لە دوای چوونی نێیمار بۆ بارسێلۆنا لە ساڵانی پێشووتردا.

بەڵام ئەمە رەنگە وانەیەک بێت بۆ چێڵسی چونکە ئەوان  لە هێڵی پێشەوەی گفتوگۆکاندا بوون.

بۆ زانین، لە دیسەمبەری ٢٠٢٢ مێرەنگی توانی بە سەرکەوتوویی گرێبەستی بەهرەمەندە بەرازیلیەکەی یەکلایی بکاتەوە بە بڕی ٥٢ ملیۆن پاوەند و دەتوانێت کاتێک دەبێتە ١٨ ساڵان لە ١٨ی یۆلیۆی ئەم ساڵ، بە فەرمی یەکەم یاری خۆی بە درێسی ریاڵەوە ئەنجام بدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button