ئه‌ڵمانیاگرنگترین

“نایکی” کۆتایی بە پەیوەندی 70 ساڵەی نێوان ئەدیداس و هەڵبژاردەیەکی زلهێز هێنا

یاریگا –

کۆمپانیای نایکی کۆتایی هێنا بە پەیوەندیی ٧٠ ساڵەی نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کۆمپانیای ئەدیداس بۆ پۆشاکە وەرزشییەکان.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کۆمپانیای زەبەلاحی ئەمریکی “نایکی” خوازیارن ببنە فرۆشیار و بەرهەمهێنەر وسپۆنسەری درێسەکانیان لە دوای ساڵی ٢٠٢٧ بە دواوە. بەوەش کۆتایی دەهێنن بە کارکردن لەگەڵ ئەدیداسی وڵاتەکەیان کە لەوەتەی ساڵی ١٩٥٤ سپۆنسەری کەلوپەلەکانیان بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، گرێبەستی نایکی و مانشافت تا ٢٠٣٤ دەبێت و دەوترێت ئۆفەرێکی نایابیان پێشکەشی هەڵبژاردەکە کردووە.

زلهێزەکەی ئەوروپا بەرهەمەکانی ئەدیداس بەکار دەهێنێت لەوەتەی مۆندیالی ١٩٥٤ تا مۆندیالی ٢٠١٤، پاشان لە ساڵی ٢٠١٩ گرێبەستێکی چوار ساڵەیان واژۆ کردەوە تا ٢٠٢٢ و تا هاوینی ٢٠٢٦ پێکەوە دەمێننەوە پێش ئەوەی نایکی بە فەرمی رۆڵەکە وەرگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button