ئه‌وروپاگرنگترین

دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی ئێرلینگ هالاند

یاریگا-

لە مەشقەکانی رۆژی سێشەممەی هەڵبژاردەی نەرویجدا، کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکرایەوە، کە گوایە هالاند هەستی بە ئازارکردووە و نەیتوانیوە لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەدا بەردەوام بێت.

ئەم هەواڵە بووە مەترسی بۆ هاندەران و ئیدارەی یانەی مانچێستەر سیتی، بەڵام هەرزوو یاریزانەکە ئاشکرای کرد کە هیچ پێکانێکی نیە.

تۆڕی وەرزشی سکای سپۆرت لە زاری یاریزانەکەوە رایگەیاند، کە هالاند توشی هیچ پێکانێک نەبووە، ئەو ئامادەیە بۆ هەردوو یارییەکەی هەڵبژاردەی نەرویج.

نەرویج لە هەفتەی داهاتوودا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی چیک و سلۆڤاکیا ئەنجامدەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button