ئیسپانیاگرنگترین

وەرزی داهاتوو چاڤی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟ دیکۆ وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

دیکۆ لەبارەی ئەگەری بەردەوامبوونی چاڤی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوو دەڵێت ‘ئەگەر چاڤی بیەوێت بەردەوام بێت، دەبێت خۆی پێمان بڵێت و بڕیارەکەی بۆمان روون بکاتەوە’.

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی دەڵێت :’لەوانەیە زیاتر لە 10 جار ئەم پرسیارەم لەلایەن رۆژنامەنووسانەوە لێکرابێت، ئایا چاڤی کۆتایی وەرز بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت یان بەردەوام دەبێت، ئێمە هێشتا هیوامان ماوە بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ، بۆیە ناتوانین هەموو رۆژێک ئەم جۆرە پرسیارە بکەین، بەردەوام چاڤی دووپاتی دەکاتەوە کە لە بڕیارەکەی پەشیمان نەبووەتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت، ئەگەر بڕیارەکەی گۆڕی بێت ئەوا لە کۆتاییدا خۆی هەر پێمان دەڵێت’.

بەردەوام چاڤی دووپاتی دەکاتەوە کە لە بڕیارەکەی پەشیمان نەبووەتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت، ئەگەر بڕیارەکەی گۆڕی بێت ئەوا لە کۆتاییدا خۆی هەر پێمان دەڵێت.

هەروەها دیکۆ دەشڵێت :’ئەگەر چاڤی بیەوێت بمێنێتەوە پێویستە بۆمان روون بکاتەوە هۆکار چییە دەیەوێت بمێنێتەوە و هۆکارەکانی ئەم بڕیارەی چین، بۆچی دەیەوێت بەردەوام بێت، ئێمە لەگەڵ هیچ راهێنەرێک راستەوخۆ گفتوگۆمان نەکردووە، جارێک تەنیا چاودێری بازاڕەکە دەکەین، تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی لە ئارادا نییە’.

دیکۆ دەشڵێت :’سەرەتا پێویستە بزانین دۆخی دارایی یانەکەمان لە هاوینی داهاتوو چۆن دەبێت، ئینجا دەتوانین پلانەکەمان دابڕێژین، تەنانەت ئەگەر چیش بمێنێتەوە پێویستە بەگوێرەی دۆخی دارایی یانەکەمان پلان دابنێین و بزانین چیمان دەوێت و چیمان پێ دەکرێت’.

Deco: "Si firmo guanyar la Champions i que segueixi Xavi? Sí, firmo" | Deportes | Cadena SER

لەوەتەی چاڤی لە مانگی یەنایەر/کانوونی دووەم رایگەیاندووە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەهێنێت، بارسێلۆنا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و لەکۆی 10 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەدوای بڕیارەکەی چاڤی بلاوگرانا حەفت بردنەوەی بەدەستهێناوە.

کۆتایی ئەم مانگە دوای گەڕانەوەی یاریزانەکان لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بارسێلۆنا لە لالیگا رووبەڕووی لاس پالماس دەبێتەوە و دواتر رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو لە قۆناخی چارەکی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button