ئۆڵێمپیادی پاریسئیسپانیاگرنگترین

فڕەنسا بۆ رازیکردنی ریال مەدرید بۆ رێگاپێدانی ئێمباپێ پەنا دەباتە بەر مێسی و نێیمار

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا بۆ رازیکردنی ریال مەدرید پەنا دەباتە بەر مێسی و نێیمار و دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت یانە ئیسپانییەکە رازی بکات، بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵێمپیادی پاریس گڵۆپی سەوز بۆ یاریزانی داهاتووی یانەکەیان هەڵ بکەن.

فیلیپ دیالۆ، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ASـی ئیسپانی دەڵێت :’ئێمە ئامانجمانە باشترین یاریزانەکان لە ئۆڵێمپیادی پاریس یاریی بۆ فڕەنسا بکەن، بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس خەونی سەرجەم یاریزانە فڕەنسییەکانە، پێشتر بینیومانە چۆن مێسی و نێێمار لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشدارییان لە ئۆڵێمپیاد کردووە و شتێکی چەند سەرنجڕاکێش بووە’.

هەروەها سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕەنسا دەشڵێت :’راستە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بەشێک نییە لە خشتە و چالاکییەکانی فیفا و یانەکان دەتوانن رەتیبکەنەوە یاریزانەکانیان بەشداریی ئۆڵێمپیاد بکەن، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لە ئامانجەکانمان بەشدارییان پێبکەین، سەرجەم یاریزانەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵێمپیاد’.

لەبارەی ویستی ئێمباپێ دەشڵێت :’کیلیان بە روونی رایگەیاندووە خەونی ئەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس بکات، ریال مەدرید تاکە یانەیە تاوەکو ئێستا پێی راگەیاندبین رێگا نادات یاریزانە فەرەنسییەکان بەشداریی ئۆڵێمپیاد بکەن، بەڵام من لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کراوەم و دەشزانم ئەوان باشترین یانەی جیهانن و دڵنیام ئەوان لە خەونی یاریزانە فەرەنسییەکان بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵێمپیادی پاریس تێدەگەن کە لەسەر خاکی وڵاتەکەیان بەڕێوە دەچێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button