ئه‌مریکائۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

دی ماریا بەشداری لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات؟

یاریگا –

ئانخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بێنفێكای پۆرتوگالی باس لە بەشداریكردنی لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد دەكات.

پاریسی پایتەختی فەڕەنسا میوانداری یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی 2024  كە وا بڕیارە یارییەكانی لە بەرواری 26ی تەمموز تا 11 ئاب بەڕێوە بچێت دەكات.

لە لیستی ئەو یاریزانانەی بانگهێشت دەكرێن هەر راهێنەرێك دەتوانێت سێ یاریزانی سەرو 23 ساڵ بانگهێشتی پێكهاتەكەی بكات.

لە یارییەكی دۆستانەدا رۆژی شەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی هەڵبژاردەی سالڤادۆر دەبێتەوە.

ئانخێل دی ماریا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە چەند پرسێكی گرنگ كرد و گوتی:

خافیێر ماسكێرانۆ پەیوەندی پێوە كردم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشداریكردنم لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد، منیش روون بووم لەگەڵی كە لە دوای یارییەكانی كۆپا ئەمریكا واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنم، یاریزانی دیكە هەن شایستەی ئەوەن لە ئۆڵۆمپیاد بەشداری بكەن، ئەوانەی دەرفەتییان نەبووە چێژ لەو پاڵەوانیەتیە وەربگرن.

پێشتر بەشداری ئۆڵۆمپیادم كردووە و چێژم لێ وەرگرتووە، هەروەها پاڵەوانیەتیەكەشمان بەدەستهێناوە، بۆیە حەز دەكەم یاریزانەكانی دیكە بەشداری بكەن.

چەندین جار سەیری یاریی كۆتاییم بەرامبەر فەڕەنسا كردەوە، یەكێك بوو لە باشترین یارییەكانی كۆتایی مۆندیال، بۆ ماوەی 75 بۆ 80 خولەك ئەرجەنتین لە یارییەكەدا باڵادەست بوو، ئێمە شایەنی ئەوە بووین نازناوەكە بەدەستبهێنین.

خەونی گەڕانەوەم بۆ یاریكردن لە یانەی رۆزاریۆ سێنترال هێشتا ماوە، ئەم خواستە و ئارەزووەم بەردەوامە، بینەری تیروپشكی كۆپا لیبەرتادۆرس بووم لە پێناویان.

دی ماریا و مەدالیای زێڕینی ئۆلۆمپیاد

لەم وەرزەی خولی نایابی پۆرتوگالیدا دی ماریا بەشداری لە 23 یاری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button