عێراقگرنگترین

کاساس درێسی ژمارە 7 لە یوسف ئەمین دەسەنێتەوە

یاریگا –

کاساس بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق درێسی ژمارە 7 لە یوسف ئەمین دەسەنێتەوە و بە سەفا هادی دەبەخشێت.

یوسف ئەمین یاریزانی کوردی یانەی ئێنتراخت براونشڤایگی ئەڵمانی لە جامی ئاسیا لە قەتەر درێسی ژمارە 7ـی دەپۆشی، بەڵام دوای ئەوەی بۆ یارییەکانی بەرامبەر فیلیپین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتی سەفا هادی یاریزانی تراکتۆرسازی کرا، ئەو یاریزانەش داوای درێسی ژمارە 7 دەکات.

یوسف ئەمین و سەفا هادی لە کەمپی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی عێراق کێشە و دەمەقاڵییان لە نێوان درستببوو، سەفا هادی داوای درێسی ژمارە 7ـی کردبوو، بەڵام یوسف ئەمین ئامادە نەبووە ئەو درێسەی پێبدات.

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دوای کێشەکەی یوسف ئەمین و سەفا هادی لەسەر درێسی ژمارە 7 بڕیاریداوە ئەگەر دوو یاریزان لەسەر ژمارەی درێسێک رێکنەکەون و مشتومڕ دروست بێت، ئەوا درێسەکە بەو یاریزانە بدرێت کە دێرینترە و ژمارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانی زۆرترە.

گەرچی هێشتا بەفەرمی ژمارەی درێسی یاریزانەکانی عێراق بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر فیلیپین رانەگەیاندراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان کاساس بڕیاریداوە درێسی ژمارە 7 بە سەفا هادی بدات کە خاوەنی 37 یاریی نێودەوڵەتییە و لەوەتەی ساڵی 2018 بانگهێشتی هەڵبژاردەکە دەکرێت و درێسی ژمارە 19 بە یوسف ئەمین بدرێت کە خاوەنی شەش یاریی نێودەوڵەتییە و ساڵی رابردوو بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button