عێراقمۆندیالی 2026

کاساس: سبەی مێرخاس یاریی ناکات و یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات

یاریگا –

خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی فیلیپین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال رایگەیاند ‘یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات’، و ئامادە نەبوونی بەرگریکارێکیشی بۆ یارییەکە راگەیاند.

کاساس لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی فیلیپین گوتی :’بێگومان یارییەکی سەخت چاوەڕێمان دەکات ئێمە زۆر باش شارەزای فیلیپینین، ئەوان ماوەیەک لەمەوبەر راهێنەرەکەیان گۆڕیوە و پشت بە چەند یاریزانێکی نوێ دەبەستن، بۆیە یارییەکەمان زەحمەت دەبێت و پێویستە بە باشی ئامادە بین، ئەم یارییە بۆ ئێمە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین بردنەوە بەدەست بهێنین و لە سەرکەوتنمان بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵاوتنەکان نزیک ببینەوە’.

هەروەها گوتیشی :’راستە ئەیمەن حوسێن و عەلی حەمادی بەهۆی پێکانەوە لەگەڵمان نابن، بەڵام بڕوا ناکەم ئێمە کێشەمان لە هێلی هێرشبردن هەبێت، ئێمە ئەحمەد یاسنیمان هەیە و موهەنەد عەلیش ئامادەیە، بۆیە هیچ کێشەیەکمان نابێت’.

سبەی مێرخاس دۆسکی بەهۆی پێکانەوە بەردەست نابێت و ناتوانێت یاریی بکات، ئەمە یەکلابووەتەوە.

کاساس لەبارەی پێکانەکەی مێرخاس دۆسکی بەرگریکاری کورد گوتی :’سبەی مێرخاس دۆسکی ئامادە نابێت و بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ یانەکەی تووشی بووە، ناتوانێت بەشداریی یارییەکەی سبەی بکات و ئەمە یەکلابووەتەوە’.

سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 10:00ـی شەو، عێراق لە بەسرە لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیال میوانداریی فیلیپین دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button