ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن گرێبەستی جەمال نوێ دەکاتەوە

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی جەمال موسیالا نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن ئۆفەرێکی نوێی بۆ جەمال موسیالا ئامادەکردووە، دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە لاوەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێ بکاتەوە.

گرێبەستەکەی موسیالا لەگەڵ باڤارییەکان لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپاش چاویان بڕیووەتە تواناکانی یاریزانەکە.

جەمال موسیالا

بەپێی هەمان سەرچاوە، بایرن لە ترسی ئەو یانانە ئۆفەرێکی نوێی بۆ یاریزانەکە ئامادەکردووە، مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە و ئامادەنین دەستبەرداری ببن.

ماكس ئێبرل، بەڕێوبەری وەرزشی یانەیەکە لە نوێترین لێدوانی بۆ بیڵد ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە، کە نوێکردنەوەی گرێبەستی جەمال لە پێشینەی کارەکانیانە.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی موسیالا ئامانجێکی گەورە و سەرەکی یانەکەمانە، هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە، دەمانەوێت جەمال ببێت بە روخساری پرۆژەکەمان.

موسیالا بەدرێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 156 یاریدا 43 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵیشی درووستکردووە.

4 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ باڤارییەکان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button