ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گەورەکانی ئیتاڵیا ململانێ لەسەر لاوێک دەکەن

یاریگا –

یوڤێنتوس و ئەیسی میلان بەرگریکارێکی یانەی لێچییان کردووەتە ئامانج.

رۆژنەمانووسی ئیتاڵی نیکۆڵۆ سکیرا بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ئەیسی میلان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی بەرگریکاری لاوی یانەی لێچی، پاتریک دۆرگو دەکەن.

دۆرگو لە هاوینی رابردوو لە نۆردسهایلەندی دانیمارکییەوە بە بڕی 200 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە لێچیەوە کرد. تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

پاتریکی تەمەن 19 ساڵان لە هێڵی بەرگری باڵی چەپ یاری دەکات، لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە. بۆیە لە هاوینی داهاتوو هەردوو یانە ئیتاڵییەکە بۆ بەدەستهێنانی کێبڕکێیەکی بەهێز دەکەن.

بەڵام تەنیا ئەو دوو یانەیە چاویان لەسەری نییە، بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی گۆڵ، هەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنا، لیڤەرپوول و چێڵسیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.

دۆرگو لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 25 یاری بۆ لێچی کردووە، گۆڵێکی کردووە و گۆڵێکی دیکەشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button