ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەستی یاریزانێكی نوێ بكاتەوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە داهاتووی ئاندری لونین گۆڵپارێزی ئۆكرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

رۆژی رابردوو ریال مەدرید دووبارە پێكانی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەكەی راگەیاند.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەم وەرزە بۆ كۆرتوا كۆتایی هاتووە و بەوەش تا كۆتایی وەرز لونین گۆڵپارێزی سەرەكی و كێپا گۆڵپارێزی دووەمی ریال مەدرید دەبێت.

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید دووبارە تووشی پێكان بوویەوە

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ كارلۆ ئانچێلۆتی چاوەڕوانی گەڕانەوەی تیبۆ كۆرتوا بوو بەڵام پلانەكان گۆڕان و دووبارە گۆڵپارێزەكە تووشی پێكان بوویەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی كە پێشكەشی دەكات، ریال مەدرید دەیەوێت لە كۆتایی وەرزدا گرێبەستی ئاندری لونین نوێ بكاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید دەیەوێت بە ئۆفەرێكی باشتر و موچەیەكی بەرزتر پارێزگاری لە گۆڵپارێزەكەی بكات و گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی لونین لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لەم وەرزەدا گۆڵپارێزە ئۆكرانییەكە لە 23 یاریدا بەشداری كردووە و توانیویەتی لە 8 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و 19 گۆڵی لێكراوە.

ئاندری لونین

بابەتی زیاتر

Back to top button