ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەكی ریال مەدرید دووبارە تووشی پێكان بوویەوە

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دووبارە پێكانی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی راگەیاند.

لە سەرەتایی وەرزدا كۆرتوا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو نەیتوانی بەشداری هیچ یارییەك بكات.

لە ماوەی رابردوودا گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە بەشداری راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی دەكرد و نزیك بوو لە دووبارە گەڕانەوە بۆ یاریگاكان.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند كە لە راهێنانەكانی ئەمڕۆدا تیبۆ كۆرتوا لە ئەژنۆی راستیدا تووشی پێكان بووە.

بەپێی زانیارییەكانی زە ئاتڵێتیك گۆڵپارێزەكەی ریال مەدرید بۆ ماوەی 6 بۆ 7 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی ئاس دووپاتیكردووەتەوە كە بە شێوەیەكی فەرمی ئەم وەرزە بۆ كۆرتوا كۆتایی هات.

تیبۆ كۆرتوا

بابەتی زیاتر

Back to top button