جیهانگرنگترین

هەڵسەنگاندن بۆ یاسایەکی نوێی ئۆفساید پەسەند کرا

یاریگا –

رەنگە لە نزیکترین داهاتوودا یاسایەکی نوێی تایبەت بە ئۆفساید بۆ هەوادارنی تۆپی پێ ئاشکرا بکرێت و لە بەندەکانی یاساکانی تۆپی پێدا جێگیر بکرێت، کە تەواو جیاواز دەبێت لەچاو ئەوەی ئێستا پەیڕوەی لێ دەکرێت.

ئارسن ڤینگەر، سەرۆکی گەشەپێدانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە فیفا یاسا نوێیەکەی پێشنیاز کردووە و، لیژنەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتییش هەڵسەنگاندنی ئەو یاسا نوێیەی پەسەند کردووە.

وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، یاریزانێک کاتێک دەکەوێتەوە ئۆفسایدەوە کە تەواوی جەستەی بکەوێتە پێش کۆتا بەرگریکاری تیمی دژبەرەوە.

لای خۆیەوە جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ئەوەی ڕاگەیاند کە سەرۆکی گەشەپێدانی تۆپی پێی لە گۆڕانکارییەک ورد دەبێتەوە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ یارییەکی هێرشبەریی. ڤینگەریش ڕای وایە کە بیرۆکەکەی دۆزیەتەوە بۆ ئەو مەبەستە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە فیفا ئاشکرای کردووە کە

رەنگە لە هەندێ خاڵدا پێوانەکردن لەبەرچاو بگیردرێت، بەوەی ئەگەر پێنج تا شەش سەنتیمەترێک دوورتربێت لە کۆتا هێڵی بەرگری، ئەوا بە ئۆفساید هەژمار نەکرێت. بەڵام جارێ هێشتا هەموو شتەکان لەژێر لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button