ئیتاڵیا

ئۆسیمین بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی ناکات

ڤیکتۆر ئۆسیمین ناتوانێت لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بەشداربێت بەهۆی پێکان.

هێرشبەرە نێجیرییەکە لە یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەهۆی پێکانەوە. هەرچەندە چاوەڕواندەکرا پەیوەندی بە کامپی نێجیرییاوە بکات بەڵام پێکهاتەی بانگهێشتکراو راگەیەندرا و ناوی ئەو یاریزانەی تێدانیە.

فرانچیسکۆ کاڵزۆنای راهێنەری ناپۆلی سەبارەت بە پێکانەکەی وتبووی “هەوکردنی برینی پێکانێکی پێشوویەتی”.

چاوەڕواندەکرێت ئۆسیمین دوای یارییەنێودەوڵەتییەکان ئامادەبێت بۆ یارییە گرنگەکەی ناپۆلی بەرامبەر ئەتەلەنتا لە 3/30 دا.

ئۆسیمین بەهۆی پێکان لەم وەرزەدا تەنها لە 17 یاری خولی ئیتاڵی بەشداریکردووە بەڵام توانیوییەتی 11 گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button