ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترینیۆرۆی 2024

کێ سوودمەندی سەرەکییە لە کێشەکانی نێوان پاریس و ئێمباپێ؟

راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا وەڵام دەداتەوە

یاریگا –

دیدیێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا پێی وایە کەمکردنەوەی بەشدارییەکانی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی فەرەنسادایە.

ئێمباپێ لە دوای 14 فێبرایەر/شوباتی رابردووەوە، تەنیا بەشداری لە سێ یاری تەواودا کردووە، ئەمەش دوای نیمچە یەکلاییبوونەوەی کیلیان لە جێهێشتنی یانە پاریسییەکە.

دیشام لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لە سوودەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کەیسی ئێمباپێ کرد

گرنگە لەڕووی جەستەییەوە بۆ پاڵەوانیەتییەکی وا گەورە ئامادە بیت، چونکە لە کۆتایی وەرزدا هەمووان هەست بە ماندووبوون دەکەن.

ئێمباپێ روونیکردووەتەوە، دەیەوێت بەشداری لە یۆرۆ و ئۆڵێمپیادی پاریسدا بکات، بەڵام رەنگە پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، کێشە بۆ ئامانجەکانی دروست بکات.

کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا

لە ماوەی رابردوودا، ئێنریکێ بەشدارییەکانی ئێمباپێ بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە و لە هەندێ یاریدا وەک یاریزانی یەدەک بەشداری پێدەکات.

هەڵبژاردەی فەرەنسا سوودمەندی سەرەکییە لە کێشەکانی نێوان کیلیان و یانەکەی، چونکە پشووی زیاتر دەدات و باشتر خۆی بۆ پاڵەوانیەتییەکانی داهاتوو ئامادە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button