ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

راشفۆرد وەڵامی ئۆفەرەکەی پاریس سانجێرمان دەداتەوە

یاریگا –

وەڵامی راشفۆرد بۆ ئۆفەرەکەی پاریس سانجێرمان نەخێرە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، مارکوس راشفۆردی یاریزانی مانچێستەر یونایتد، ئامادە نییە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات، لە تیپەکەی خۆی ئاسودەیە.

ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردوە، پاریس ئامادەیە بڕی 80 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مانچێستەر یونایتد بکات و لە سەرەتای هاوینی داهاتوودا، راشفۆرد بگوازێتەوە پارک دۆ پرێنس.

نزیکبوونەوەی ئێمباپێ لە ریال مەدرید، وای لە پاریس کردووە بە زووترین کات، شوێنگرەوەی بۆ بدۆزێتەوە و راشفۆرد، یەکێکە لە دیارترین بژاردەکان. بەڵام یاریزانەکە نایەوێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

راشفۆرد لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێکردەوە و مووچەی هەفتانەی دەگاتە 350 هەزار پاوەند.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە ساڵی 2015 لە یانەی فلێچەر مۆس رەینجەرز، کە یانەیەکی لۆکاڵی ناوچەی دیدسبێرییە لە مانچێستەر، پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد.


بە درێسی مانچێستەر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 394 یاری کردووە، 131 یاری کردووە و 74 گۆڵی درووستکردووە.

نازناوێکی یۆرپالیگ، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی قەڵخانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button