خوله‌کانی دیکەگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ چیرۆکی شەڕە دەستی هاندەرانی ترابزۆن سپۆر و یاریزانانی فەنەرباچێ

هاندەران بەرگەی گۆڵەکەی باتشواییان نەگرتووە

یاریگا –

لە دوای تەواوبوونی یاری لووتکەی سوپەرلیگی تورکیا لە نێوان ترابزۆن سپۆر و فەنەرباچێ، شەڕ و ئاڵۆزی روویدا.

فەنەرباچێ یارییەکەی بە ئەنجامی 2-3 بردەوە و لەدوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان، هاندەرانی ترابزۆن سپۆر رژانە سەر چیمەنی یاریگا و هێرشیانکردە سەر یاریزانانی فەنەرباچێ.

ئەمە یەکەم حاڵەتی لەمشێوەیە نییە لەم وەرزەی سوپەرلیگی تورکیا رووبدات، لە مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوودا، بەهۆی هێرشی سەرۆکی یانەیەک بۆ سەر ناوبژیوان، یارییەکانی خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ وەستێندران.

ئیسماعیل کارتاڵ، راهێنەری فەنەرباچێ لە دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە، یاریزانەکانی هیچ کارێکییان نەکرد، ببێتە هۆی تووڕەیی هاندەرانی ترابزۆن سپۆر، هەروەها عەبدوڵا ئاڤجی، راهێنەری ترابزۆن رووداوەکانی بە ‘شۆکهێنەر’ وەسف کرد.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆ لە پلاتفۆرمی تویتەر نووسیویەتی

دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لە شەڕە دەستی دوای یارییەکە دەستپێکردووە، تاوەکو هێرشکاران دەستنیشان بکەن. لە سەرووی هەموویەوە، تۆپی پێی یاری پیاوانە، ئەم جۆرە پشێوییانەی روویاندا، قبووڵکراو نین.

فرێد، هێرشبەری بەرازیلی لە گێمی یەکەمدا دوو گۆڵی بۆ فەنەرباچێ کرد، لە گێمی دووەمدا ئەنیس باردی و تریزیگێ دوو گۆڵیان بۆ ترابزۆن کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە. بەڵام لە خولەکی 87دا، میچی باتشوای، هێرشبەری پێشووی چێڵسی گۆڵی بردنەوەی بۆ فەنەرباچێ کرد و بووە هۆی تووڕەکردنی هاندەرانی ترابزۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button