ئیتاڵیاگرنگترین

لێدوانی فەرمی لە ئینتەرەوە لە بارەی مانەوەی لاوتارۆ و مانەوەی لە یانەکە

یاریگا –

ئینتەر میلان لای خۆیەوە هەموو شتێکی ئاشکرا کرد لە بارەی مانەوەی ئینتەر لاوتارۆ مارتینێز و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2026 بەسەر دەچێت.

ماوەیەکە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی مارتینێز پرسێکی گەرمی نێو میدیای ئیتاڵییە و ئینتەریش بۆ لە دەست نەدانی ئەستێرەکەی و ڕێگریکردن لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بۆ پەلکێشکردنی، ئامادەن کرێبەستێکی نوێی لەگەڵ واژۆ بکەن بە زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەیەوە.

لە نوێترین لێدوانی فەرمی یانەکەوە، لە ڕێگەی مارۆتای بەڕێوبەری جێبەجێکار، کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت

بە دڵنیاییەوە لە کۆتایی وەرزەکە گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ لاوتارۆ ئەنجام دەدەین.

پەیوەندییمان لەگەڵ ئەو و بەڕێوبەری کارەکانیشا نایابە. ئێمە تەنها یەک رێکە دەبینین: لاوتارۆ گرێبەستێکی نوێ لێرە لەگەڵ ئینتەر واژۆ دەکات.

ئەو لێدوانەی مارۆتا لە کاتێکدایە کە پێش یاریی گەڕانەوەیان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەردید، زانیاریی ئەوە گەیشت کە بەرپرسانی نێرازۆری لەگەڵ بریکاری گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکە کۆ بوونەتەوە لە مەدرید بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی ناوەڕۆکەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button