ئه‌ڵمانیاگرنگترین

مەترسییەکان لە دەوری کەین دەخوولێنەوە

توخێل ترسی لە دوورکەوتنەوەی کەین هەیە

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن هیوادارە هاری کەین تووشی پێکانێکی مەترسیدار نەبووبێت.

کەین لە یاری رابردووی بایرن بەرامبەر دارمشتاد (5-2) بەر ستوونی گۆڵ کەوت و راستەوخۆ گۆڕانکاری پێکرا.

کەین لەو یارییەدا 31-مین گۆڵی لەم وەرزەدا لەگەڵ میونشن کرد، ئەمە ریکۆردێکی مێژووییە و هیچ یاریزانێک لە یەکەم وەرزیدا لە بۆندسلیگا، ئەو ژمارە زۆرە گۆڵەی نەکردووە. هەروەها ئەمە باشترین ریکۆردی کەینە، چونکە تاوەکو ئێستا لە کاروانی وەرزشی خۆیدا، زیاتر لە 30 گۆڵی نەکردووە.

لە دوای یارییەکە، تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن لە بارەی ئامادەیی کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یاری کلاسیکەر بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند و ئارسیناڵ لە چامپیۆنزلیگ روونیکردەوە

کەین کەوت و هەست بە ئازار لە ئەژنۆیدا دەکات، ئێستا بە سەهۆڵ خەریکی چارەسەرکردنییەتی. تاوەکو ئێستا هیچ شتێک دەستنیشان نەکراوە، بەڵام هیوادارین مەترسیدار نەبێت و زوو بگەڕێتەوە.

میونشن لە پلەی دووەمی ریزبەندی بۆندسلیگا دێت و حەوت خاڵ لە بایەر لیڤەرکوزنی پێشەنگ دوورە.

ئەمڕۆ، لیڤەرکوزن بەرامبەر فرایبورگ یاری دەکات و دەرفەتی فراوانکردنی جیاوازییەکانی بۆ 10 خاڵ هەیە.

کەین بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کراوە و بڕیارە دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی بەرازیل و بەلجیکا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button