ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

ریال مەدرید دەیەوێت میلیتاو و کۆرتوا بۆ یاریی مانچێستەر سیتی ئامادە بکات

یاریگا –

ریال مەدرید دەیەوێت میلیتاو و کۆرتوا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ئامادە بکات، بەڵام ئەنچیلۆتی دەڵێت ‘نامانەوێت سەرکێشی بکەین’.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید دەیەوێت لەو ماوەیەی بەهۆی خشتەی یارییەکانی فیفاوە چەند یارییەکی دۆستانەی ناوخۆیی بکەن بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ توانای جەستەیی کۆرتوا و میلیتاو بکەن و بزانن تا چەند بۆ یاریکردن بەردەستن.

خۆسیێ فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، راهێنەرانی توانای جەستەیی گڵۆپی سەوزیان بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی هەڵکردووە و پێیان راگەیاندووە میلیتاو و کۆرتوا بۆ یاریکردن ئامادەن.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لەبارەی ئامادەبوونی میلیتاو و کۆرتوا بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتی :’هەردووکیان زۆر باش کار دەکەن و پێموایە دەتوانن بۆ یارییەکە ئامادەبن بەبێ ئەوەی هیچ سەرکێشییەک بکەین، پێموایە بۆ یارییەکە بەردەست دەبن، بەڵام پێویستە سەرەتا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەین و تاقییان بکەینەوە، چونکە نامانەوێت سەرکێشییان پێوە بکەین’.

رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات، کە میلیتاو و کۆرتوا دوای ئەوەی لە پێکانی گەورە چاکبوونەتەوە سەرەتای مانگی ئەپرێل/نیسان بە وادەی گەڕانەوەیان بۆ یاریکردن دەستنیشانکراوە و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی مان سیتی ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button