ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی پرێمەرلیگ ململانێ لەسەر بەرازیلییەک دەکەن

پێناچێت نیوکاسڵ بە ئاسانی دەستبەرداری ببن

یاریگا –

یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی بڕونۆ گیمارێش، یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد دەکەن.

رودی گالێتی، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردووەتەوە، چێڵسی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول دەیانەوێت هێڵی ناوەڕاستیان بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتر بکەن، گیمارێش یەکێکە لە بژاردەکان.

لە زستانی ساڵی 2022 گیمارێش پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد، لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ماگپایس پێشکەشکرد و توانی یارمەتی تیمەکەی بدات، بگەنە چامپیۆنزلیگ.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گیمارێش لە نیوکاسڵ بریتییە لە 100 ملیۆن پاوەند، بەڵام گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی نرخی گواستنەوەی هەیە.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مان یونایتد دەیەوێت شوێنگرەوەی کاسێمیرۆ پەیدا بکات، بۆیە سەرنجی تەواوی لەسەر گیمارێش داناوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەرچەندە یۆرگن کڵۆپ لە هاوینی داهاتوو ریزەکانی رێدز جێدەهێڵێت، بەڵام دەستەی کارگێڕی گیمارێشی کردووەتە ئامانج و لەگەڵ دەستبەکاربوونی راهێنەری نوێ، بژاردەکەی دەخەنە بەردەست.

بابەتی زیاتر

Back to top button