ئه‌مریکاگرنگترین

هاوشێوەی رۆناڵدۆ لە نەسر، بێزارکردنی مێسیش دەستی پێکرد

یاریگا –

هەردوو ئەفسانەی زیندووی تۆپی پێ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی کەوتوونەتە ژێر بەرداشی هەوادارە دژەکانیانەوە و، هەریەکەیان بە ناوهێنانی ئەویتر لە یاریگاکاندا هەوڵی بێزارکردنیان دەدرێت.

بابەتەکە بۆ رۆناڵدۆ تازە نییە و چەند ساڵێکە وەک دیاردەیەکی لێ هاتووە کە بە هوتاف و ناوهێنانی رکابەرە مێژووییەکەی، هاندەرانی یانەی دژبەر دەیانەوێت فشار لەسەر دۆن دروست بکەن و بیشڵەژێنن. وا ئەم جارە هێرشی پێچەوانە لە ئەمریکا دەستی پێکرد و لە یاری شەوی رابردوویاندا بەرامبەر ناشڤیڵ، هاندەرانی ئەو یانەیە بە بانگکردنی ناوی رۆناڵدۆ دەیانویست کاپتنەکەی ئینتەر میامی پەست بکەن و لە کەشی یارییەکەی دابڕێنن. بەڵام مەرامەکەیان نەهاتە دی و بەپێچەوانەوە هەر لەو چرکەدا لیۆ بە گۆڵێک وەڵامی دانەوە و بێدەنگی کردن.

ڤیدیۆی دیمەنەکە:

مێسی لەو یارییەدا، کە لە چوارچێوەی جامی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف بوو، بە گۆڵێک و ئەسیستێک سەرکردایەتی میامی کرد لە بردنەوەی ٣-١ بەسەر ناشڤیڵدا و هەر خۆیشی بە باشترینی یاریەکە دیاری کرا ئەگەرچی کەمتر لە ٦٠ خولەک یاری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button