ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

یاریزانێکی کورد بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا

یاریگا –

بۆیەکەمجار دێنیز ئونداڤ یاریزانی بە رەسەن کورد لەلایەن جولیان ناگلیسمانەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا.

دێنیز ئونداڤ کە بە رەسەن خەڵکی شاری روهای باکووری کوردستانە و لە یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی یاریی دەکات و یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا، پێشتر بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بانگهێشتکرابوو بەڵام ئەو هێرشبەرەب کوردە رەتیکردبووەوە بۆ تورکیا یاریی بکات.

دێنیز ئونداڤ دوای چاوەڕوانییەکی زۆر خەونەکەی هاتەدی و لەلایەن یولیان ناگلیزمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە بۆ دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر فەرەنسا و هۆڵەندا بانگهێشت کراوە، کە یەکەمجارە ئەو هێرشبەرەی شتوتگارت بانگهێشتی مانشافت دەکرێت و ئونداڤ چاوی لەوەیە متمانەی ناگلیزمان بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی بۆ یۆرۆی 2024 بانگهێشتی بکات.

دێنیز ئونداڤ (27 ساڵان) موڵکی یانەی برایتنی ئینگلیزییە و بە خواستن یاریی بۆ شتوتگارت دەکات، ئەم وەرزە لە بۆندسلیگا لە 21 یاری 14 گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button