ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بارسێلۆنا تەنیا لە رووبەڕوبوونەوەی یەک یانە دەترسێت

یاریگا –

لە ژووری خۆگۆڕینی بارسێلۆنا ناوی ئەو یانەیە هێنراوە، کە ئارەزوو ناکەن رووبەڕووی ببنەوە.

سێشەمەی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ناپۆلی کرد، بارسا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، 3-1 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانانی بارسێلۆنا لە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا تەنیا حەز بە ڕووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ناکەن.

بارسێلۆنا ئەو راستییە دەزانێت تیپەکەی ئێستایان توانای تێکشکاندی تیپێکی زەبەلاحی وەک مانچێستەر سیتی نییە، کە لەلایەن ئەستێرەی وەک ئێرلینگ هالاند، فیڵ فۆدن، جولیان ئالڤارێز، کێڤن دی بروین و رۆدیری و ئەستێرەکانی دیکە سەرکردایەتی دەکرێت.

سبەی هەینی کاتژمێر 14:00 بەکاتی کوردستان، تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رادەکێشڕێت، کە هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، ریال مەدرید، بایرن میونشن، بارسێلۆنا، ئارسیناڵ، بۆڕووسیا دۆرتموند، ئاتلێتیکۆ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە پاڵەوانێتییەکە ماونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button