ئینگلتەراگرنگترین

ئامانجی یەکەمی ئارسیناڵ ئاشکرا بوو بۆ گواستنەوەکانی هاوین

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بۆ بەهێزترکردنی هێڵی پێشەوەی، لە ئێستاوە ئامانجی یەکەمی خۆی دەستنیشان کردووە بۆ گواستنەوەکانی هاوین.

ئەگەرچی گەنەرز خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرییە لەم وەرزەی پریمەرلیگ کە ٧٠ گۆڵیان تۆمار کردووە بە جیاوازیی پێنج گۆڵ لە لیڤەرپوڵی نزیکترین ڕکابەریان، بەڵام داکشانی ئاستی هەریەکە لە گابرێل خیسۆس و نکیتا و پشت پێ نەبەستنیان وەک بژاردەی سەرەکی، یانە لەندەنیەکەی ناچار کردووە ڤیکتۆر گیۆکێرێسی هێرشبەری سپۆرتینگ لیشبۆنە بکەنە ئامانجی سەرەکییان و ئەم هاوینە لێی بچنە پێشەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Football Transferی ئینگلیزی، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤیکتۆر ٨٥ ملیۆن پاوەندە.

یاریزانە سویدیەکە خاوەنی توانایەکی بەرزی گۆڵکردنە، بە جۆرێک لە ٢٣ یاریی ئەم وەرزەی خولی پورتوگالی ١٩ گۆڵی تۆمار کردووە و خاوەنی نۆ ئەسیستیشە. لە چامپیۆنزلیگیش لە هەشت یارییدا پێنج گۆڵی هەبوو.

یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵانەکە کە تا ئێستا پێشەنگی گۆڵکارانی خولی پورتوگالییە، هاوینی ٢٠٢٣ لە کۆڤێنتری سیتی ئینگلیزیەوە بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە سپۆرتینگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button