ئیسپانیا

تەمەنی لامین یامال تەزویرکراوە و چوار ساڵ بچوککراوەتەوە

یاریگا –

تەمەنی لامین یامال یاریزانی لاوی بارسێلۆنا تەزویر کراوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەکان ئەو یاریزانە ئیسپانییە تەمەنی 20 ساڵە نەوەک 16 ساڵ، واتە چوار ساڵ لە تەمەنی راستەقینەی خۆی بچووککراوەتەوە.

بەگوێرەی وێنەیەکی لامین یامال کە ساڵی 2015 لە یەکێک لە رۆژنامەکان بڵاوکراوەتەوە، یاریزانە لاوەکەی بارسا لەو رۆژنامەیە و لەو ساڵە تەمەنی بە 10 ساڵی هەژمارکراوە، لامین لەو رۆژنامەیە لە وێنەکەیدا درێسێکی وەرزی 2015/2016ـی بارسێلۆنای پۆشیوە، بەمەش بەگوێرەی ئەو وێنە و رۆژنامەکە بێت ئێستا لامال تەمەنی 20 ساڵە نەوەک 16 ساڵ.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی دیکە کە لە سۆشیاڵ میدیا بلاوکراوەتەوە، لامین یامال کاتێک تەمەنی هەشت ساڵان بوو، ساڵی 2013 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ کردووە، بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەش بێت لامال ئێستا تەمەنی 20 ساڵە نەک 16 ساڵ.

بەگوێرەی میدیاکان، لامین یامال رۆژی 13ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2007 لە ئیسپانیا لە باوکێکی مەغریبی و دایکێکی غینیای کەمەری لەدایکبووە، ساڵی 2013 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە کرد و ساڵی رابردوو بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا کرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button