ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ یاریزانێکی ریال مەدریدی دەوێت

ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز، یاریزانی ریال مەدرید دەستپێکردووە.

یاریزانی 24 ساڵان یەکێکە لە یاریزانە بەسوودەکانی پێکهاتەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی، لەو چەند یارییەی بەشداریکردووە، ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکردووە.

دیاز لەم وەرزەدا هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا هەیە.

رۆژنامەی ئۆکەی – OK بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ ئامادەیە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دیاز خەرج بکات. دیاز ئازادییەکی زۆر بە میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ دەبەخشێت، تاوەکو بە ئاسانی جێگۆڕکێ بە گاربیێل ماڕتینێلی و بوکایۆ ساکا بکات.

دیاز لە ریال مەدرید یاریزانی سەرەکی نییە، بۆیە گەیشتنی ئۆفەرێکی لەم جۆرە، رەنگە ببێتە هاندەرێک تاوەکو یانەکەی بگۆڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button