چامپیۆنزلیگگرنگترین

راهێنه‌ری ناپۆلی: من لە دەستوەرنەدانی ڤار لە بەرامبەر بارسێلۆنا تێناگەم!

یاریگا –

فرانسیسکۆ کالزۆنا راهێنەری ناپۆلی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی کە تەکنەلۆجیای ڤیدیۆیی  ڤار پێداچوونەوەی بە كه‌وتنه‌كه‌ی ڤیکتۆر ئۆسیمێنی هێرشبەرەکەی ناپۆلی بەرامبەر بارسێلۆنا نه‌كرد.

ئۆسیمین دوای بەرکەوتنی لەگەڵ کۆپارسی بەرگریکاری بارسێڵۆنا له‌ ناوچەی سزا كه‌وت، بەڵام ناوبژیوان داوای  بەردەوامی یارییه‌كه‌ی كرد ، یارییه‌كه‌ش له‌ بەرژەوەندی تیپه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هات و گه‌یشته‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی.

کالزۆنا لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیاسێتی ئیتاڵی گوتی: نائومێد بووین، چونکە ئێمە بۆ بردنه‌وه‌ هاتبووین، به‌ڵام سەرکەوتوو نەبووین، یاریی گەڕانەوە تەواو جیاواز بوو، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ دواكه‌وتین، زەحمەت بوو بگه‌رێینه‌وه‌ كه‌شی یارییه‌كه‌.

سەبارەت بە هۆکاری گۆڕینی پۆلیتانۆ، کاڵزۆنا گوتی: ئەو ماندوو بوو، من یاریزانی نایابم لەسەر کورسی یەدەگ هه‌بوو، هەروەها ویستم بارسێلۆنا لە ژێر فشاردا بمێنێتەوە، چونكه‌ فشارێكی زۆرمان دروستكردبوو، پێویستم بە یاریزانی نوێ بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ماتیۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بارسا گرنگی به‌هێرشی پێچەوانەدا.

سەبارەت بە كه‌وتنی ڤیکتۆر ئۆسیمێنی و داواكردنی لێدانی سزا هه‌روه‌ها مشتومری دروستكرد، فرانسیسکۆ گوتی: پێم وایە لێدانی سزا بوو، ناتوانم تێبگەم بۆچی لە دۆخێکی وادا ناوبژیوا نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ڤار  دیمه‌نه‌كه‌ دووباره‌نه‌كرایه‌وه‌، ببورە چونکە دڵنیام به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی روون بوو لێدانی سزایه‌.

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاریی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ به‌ 3-1 بردنه‌وی به‌رامبه‌ر ناپۆلی تۆماركرد و گه‌یشته‌ قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button