ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆکی سانتۆس: نێیمار هەر دەگەڕێتەوە یانەکەمان

یاریگا –

سانتۆسی بەڕازیلی دەیەوێت نێیمار دا سیلڤا بگەڕێنێتەوە یانەکەی.

مارسێلۆ پیریلۆی سەرۆکی سانتۆس لە نوێترین لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئۆلێی بەرازیلی باس لە گەڕانەوەی نێیمار بۆ ریزەکانی سانتۆس دەکات و پێیوایە یاریزانەکە هەر دەگەڕێتەوە یانەکەیان.

نێیمار دەگەڕێتەوە سانتۆس، نازانم کەی، ئەوە پەیوەستە بەخۆی، بەڵام بەڕاستی باوەڕم بەم گەڕانەوەی هەیە و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێم بۆ ئەوەی بتوانم بیهێنمەوە.

بەبێ گوێدانە تەمەنی، ئەگەری گەڕانەوەی زۆر گەورەیە، کەس بە خەیاڵیدا نەدەهات کە نزیکەی ساڵێک یاری نەکات. گرێبەستی دوو ساڵەی لەگەڵ هیلال واژۆکردووە، نازانین لە داهاتوو چی روودەدات، بەڵام بەڕاستی باوەڕم بەم گەڕانەوەیە هەیە.

ئەستێرەکەی سامابش حەزی گەڕانەوەی بۆ سانتۆس نەشاردووەتەوە، ساڵی رابردوو کاتێک هێشتا یاریزانی پاریس بوو رایگەیاند: خەون بەوە دەبینێت رۆژێک لە رۆژان بگەڕێتەوە بەرازیل و درێسی سانتۆس بپۆشێتەوە.

نێیمار بە درێسی یانە بەرازیلییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 142 یاری کردووە، 73 گۆڵی کردووە  37 گۆڵیشی درووستکردووە.

لە هاوینی 2013 بە بڕی 88 ملیۆن یۆرۆ سانتۆسی بەجێهێشت و پەیوەندی بە بارسێلۆنای ئیسپانی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button