ئیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڤیدیۆ: دی لاورێنتس بەر لە یارییەکەی بارسێلۆنا لەگەڵ رۆژنامەنووسان تووشی دەمەقاڵێ دەبێت

یاریگا –

ئۆریلیۆ دی لاورێنتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا، رێگری لە چاوپێکەوتنی یاریزانەکای کرد و لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان تووشی دەمەقاڵێ بوو.

ئەمشەو سێشەممە، لە یاری گەڕانەوەی گەڕی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ناپۆلی دەبێت لە یاریگای مونجۆیک لە بارسێلۆنا رووبەڕووی یانە کاتالۆنییەکە ببێتەوە.

دوێنێ یاریزانانی ناپۆلی لەگەڵ ستافی تەکنیکی یانەکەیان سەردانی یاریگای مونجۆیکیان کرد بۆ ئاشنابوون بە بارودۆخی یاریگاکە و هەروەها چیمەنی ئەم یاریگای، هەروەها دی لاورێنتس لەگەڵ یاریزانەکان و راهێنەری تیپەکەی لەوێ ئامادەبوو.

لە کاتێکدا یاریزانەکان لە یاریگا بوون و پێش دەستپێکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، پۆلیتانۆ قسەی لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی کرد، بەڵام ئەم بابەتە بە هیچ شێوەیەک بەدڵی سەرۆکی ناپۆلی نەبوو، بە خێرایی خۆی گەیاندە شوێنی رووداوەکە.

دی لاورێنتس بە پۆلیتانۆی گوت:

خەریکیت چ هەڵەیەک دەکەیت؟ پاشان کامێرامان و پەیامنێرەکەی لە دیمەنەکە دوورخستەوە بۆ ئەوەی روونی بکاتەوە کە نایەوێت پێش ئەم یارییە هەستیارە سەرنجی یاریزانەکانی بە چاوپێکەوتنەکان تێکبدات.

سەرۆکی یانە ناپۆلییەکە پێشتر بەڵێنی دابوو، ئەگەر تیپەکەی بەرامبەر بەرارسێلۆنا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، ئەوا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت پێشکەشی هەر یەک لە یاریزانەکانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button