ئیسپانیاگرنگترین

رۆناڵدۆی بەڕازیلی: بێڵینگهام زیدانم بیر دەهێنێتەوە و ئەگەر ئێمباپێ بچێتە ریال مەدرید باڵۆن دۆر دەباتەوە

یاریگا –

رۆناڵدۆی بەڕازیلی لە نوێترین دیمانەیدا ستایشی بێڵینگهام دەکات و دەڵێت ‘زیدانم بیر دەهێنێتەوە’، لە هەمان کاتیشدا پێیوایە ‘ئەگەر ئێمباپێ بچێتە ریال مەدرید باڵۆن دۆر دەباتەوە.

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستیڕەی پێشووی بەڕازیلی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەبارەی جود بێڵینگهام دەڵێت :’من زۆر کەیفم بەو شێوازە دێت کە بێڵینگهام لە ریال مەدرید یاریی پێ دەکات، بێڵینگهام لە زۆربەی یارییەکان گۆڵ دەکات و بەردەوام هێرش دەبات، لەو چەند یارییەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبووم، تەنیا چاودێریی بێڵینگهامم دەکرد، بەڕاستی بە ئاستە بەرزەکەی تووشی سەرسوڕمانی کردم، لە هەموو ساتێک هەوڵی دەدا گۆڵ بکات، بەردەوام بەرەو ناو ناوچەی سزا رایدەکرد، ئەو زینەدین زیدانم بیر دەهێنێتەوە’.

Legendary Brazil and Real Madrid striker Ronaldo Nazario sat down for an exclusive chat with Mail Sport

رۆناڵدۆی دیاردە لەبارەی یاریکردنی کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید دەڵێت :’پێمباشە چاوەڕێ بکەین تاوەکو چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید دەبێتە فەرمی، بەڵام هەمووان تامەزرۆن بۆ چوونی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید، بە بۆچوونی من ئێمباپێ ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئەگەر بچێتە ریال مەدرید ئەوا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت’.

هەروەها رۆناڵدۆ دەشڵێت :’من نازانم تا چەند ئەو قسانە راستن کە باسی هەبوونی کێشە دەکەن لە نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان، بەڵام ئەگەر ئێمباپێ بچێتە ریال مەدرید، ئەوا لەوێ هەمووان لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگا پشتیوانی دەکەن، پێموایە لە ریال مەدرید بە هەمووان هەوڵ دەدەین بیپارێزن و پشتگیری تەواوی دەکەن’.

رۆناڵدۆی دیاردە لە دیمانەکەی وەڵامی خێرای چەند پرسیارێکی پێشکەشکارەکەی دەیلی مەیل دەداتەوە.

کامیان لیۆنێل مێسی یان کریستیانۆ رۆناڵدۆ؟

رۆناڵدۆ: لیۆنێل مێسی

باشترین بەرگریکار لەژیانتدا رووبەڕووت بووبێتەوە؟

رۆناڵدۆ: پاولۆ ماڵدینی

باشترین هێرشبەری ئێستای جیهان؟

رۆناڵدۆ: کیلیان ئێمباپێ

کامە یانە نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەباتەوە؟

رۆناڵدۆ: مانچێستەر سیتی

کامە هەڵبژاردە نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەباتەوە؟

رۆناڵدۆ: ئیسپانیا

ئەفسانەکەی پێشووی ئینتەر میلان و ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئەیسی میلان باشترین پێکهاتەی مێژووی تۆپی پێ بە بۆچوونی خۆی دەستنیشان دەکات.

گۆڵپارێز: جیانلویجی بوفۆن

بەرگری: رۆبێرتۆ کارلۆس، پاولۆ ماڵدینی، فابیۆ کاناڤارۆ، کافۆ

ناوەڕاست: زینەدین زیدان، دیێگۆ ماڕادۆنا، پێلێ

هێرشبەر: لیۆنێل مێسی، رۆناڵدۆ نازاریۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button