ئاسیاگرنگترین

لێدوانەكانی كرێسپۆ دوای بردنەوەیان لە نەسر

یاریگا –

لێدوانەكانی هێرنان كرێسپۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی عەینی ئیماراتی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر نەسری سعودی.

شەوی رابردوو نەسر لە یاریگای خۆیدا میوانداری عەینی كرد و یارییەكە بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، گەیشتە لێدانی یەكلاكەرەوە.

لە لێدانە یەكلاكەرەوەكاندا عەین توانی شكست بە نەسر بهێنێت و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

لە دوای یارییەكە كرێسپۆ گوتی:

زۆر دڵخۆشم بە گەیشتنمان بە قۆناخی داهاتوو، یارییەكی جوان بوو بەرامبەر تیمێكی گەورە، پێموایە ئاستێكی ناوازەمان پێشكەشكرد و پێش ئەوەی بگەینە لێدانە یەكلاكەرەوەكان شایەنی سەركەوتن بووین.

یارییەكی نایاب بوو، دڵخۆشم كە گەیشتینە قۆناخی داهاتوو، بە بێ گرنگیدان بەوەی لە قۆناخی داهاتوو رووبەررووی كێ دەبینەوە، یەكێك لەو خاڵانەی یارییەكەی گۆڕی كارتە سوورەكە بوو.

چاوەڕوان دەكرێت لە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا عەین رووبەرووی براوەی نێوان هیلال و ئیتیحاد ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button