ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا پێش یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لێدوانەكانی چاڤی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ناپۆلی:

ناپۆلی لەگەڵ راهێنەرە نوێیەكەیان ئاستیان بەرەو پێشەوە چووە، ئێمە دەچینە ناو یارییەكە بە ئامادەنەبوونی چەندین یاریزانی گرنگ لەوانە پێدری، دی یۆنگ و باڵدی هەروەها گاڤی و فێران تۆرێس، بەڵام ئامادەین و دەبێت بجەنگین.

داوا لە هاندەران دەكەم پاڵپشتیمان بكەن و لە یاریگا ئامادە بن تا هاوكاریمان بكەن بۆ پێشەوە بچین.

دەبێت هەموو شتێك پێشكەش بكەین، رووبەڕووبوونەوەی ناپۆلی دەرفەتێكە تا بارسێلۆنا دووبارە بگاتەوە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەوە گرنگترین یاری ئەم وەرزەمانە و بە جۆش و خرۆشەوە خۆمان بۆ ئامادە كردووە.

ئێمە هەست بە ترس ناكەین، هەموو هۆكارێك و پاڵنەرێكمان هەیە بۆ ئەوەی بچینە یاریگاوە و دەرفەتەكە بقۆزینەوە، پێوویستە گرنگی بە هەموو وردەكارییەكان بدەین.

هیچ تیمێك لەوی تر باشتر نیە، هەریەكەمان چانسی %50 مان هەیە بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.

بۆ هەموو شتێك خۆمان ئامادە كردووە و راهێنانمان لەسەر لێدانی یەكلاكەرەوەش كردووە.

یاری چوون لە نێوان هەردوو یانە لە یاریگای مارادۆنا بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button