ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوڵ کۆتا پاڵێوراوانی بۆ شوێنگرەوەی کلۆپ دیاری کرد

یاریگا –

راپۆرتەکان لە ئینگلتەراوە ناوی کۆتا بەربژێرەکانی شوێنگرەوەی یۆرگن کلۆپیان بڵاو کردەوە کە لیڤەرپوڵ بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانی کردوون.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی Football Insiderی ئینگلیزی، ڕێدز هەریەکە لە رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری ئێستای برایتن، جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و روبێن ئامۆریم راهێنەری سپۆرتینگی پورتوگالی دەستنیشان کردووە تا یەکێکیان بکات بە ڕاهێنەر.

کۆتاییەکانی مانگی یەنایەری ئەم ساڵ بوو کە یۆرگن کلۆپ بە شێوەیەکی زۆر چاوەڕواننەکراو بریاری رۆیشتنی راگەیاند لەم هاوینەی دێت.

هەر لەو کاتەوە چەندین ناو بەو پۆستەوە بەستراونەتەوە، کە چابی ئالۆنسۆی راهێنەری لیڤەرکوزنیش ناوێکی دیار بووە لەوەتەی راگەیاندنەکەی کلۆپەوە.

پڕکردنەوەی جێگەکەی ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە بۆ هەر راهێنەرێکیتر هەروا ئاسان نابێت بەهۆی ئەو ماوە و میراتە زۆرەی لە یانەکەی بۆ ماوی هەشت ساڵ و چنینەوەی چەندین نازناو، لە دیارترینیان پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، دوای چەندین ساڵ بێبەشبوونی لیڤەرپوڵ لەو دوو دەستکەوتە گەورەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button