ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی ئەم هاوینە زیاتر لە یەک دەرزەن لە یاریزانەکانی دەفرۆشێت!

یاریگا –

چێڵسی لە ئامادەکارییەکی کەم وێنەدا نیازی هەیە ١٥ یاریزانی ریزەکانی بفرۆشێت لە ماوەی تەنها ئەم هاوینەدا.

پێگەی football.lonodn ئاشکرای کردووە کە بلووز لە دروستکردنی تیمێکی گەنج و ئامادەکردنیان بۆ داهاتوو، دەستبەرداری ١٥ یاریزانی دەبێت لە نێویاندا چەند ئەستێرەیەک دیاری یانەکە هەیە.

وەک لە سەرچاوەکەدا هاتووە، ئەم هەوڵە جۆرێکە لە دانپیانان بە شکستی ستراتیژی یانەکە لە گواستنەوەکانی رابردوودا.

یانە لەندەنییەکە لەوەتەی تۆد بۆیلی ملیاردێری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢٢ کڕیەوە، زیاتر لە ملیار پاوەندیان لە چەندین گواستنەوەدا خەرج کردووە و هیچ ئەنجامێکیش بەدەست نەهاتووە و وەک یانەیەکی ڕکابەر دەرنەکەوتوون.

لیستی دیارترین ئەو ناوانەی لەم هاوینەدا دەفرۆشرێن، هەندێکیان بە خواستن لە دەرەوەی یانەکەن: کۆنۆر کالاگێر، تریڤۆ چالۆبا، مارک کوکورێلا، رۆمیلۆ لوکاکو، نۆنی مادویکی، رەحیم ستێرلینگ، تیاگۆ سیلڤا, مالانگ سار، کیپا ئاریزابالا و حەکیم زیاش.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button