ئه‌مریکا

ڤیدیۆ | سەگی مێسی ئەستێرەی یەکەمی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ بوو

یاریگا –

سەگێک بەهۆی ئەوەی بەناوی ‘مێسی’ کراوە، ئەستێرەی یەکەمی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ بوو، ئەو فیلمەی مێسی بەشداریی تیادا کردبوو خەڵاتێکی بردەوە.

سەگی مێسی کە لە فیلمی  Anatomy of a Fall رۆڵی گێڕاوە بەهۆی رۆڵگێڕانە نایابەکەی و ناوەکەی بووە هۆی ئەوەی ژمارەی بینەرانی فیلمەکە زۆرتر بێت و فیلمەکە زیاتر بناسرێت، کە لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار فیلمەکە بۆ پێنج خەڵات بەربژێر بوو، خەڵاتێکی بردەوە.

وێنە و ڤیدیۆیەکانی مێسی لەمیانی بەشداریکردنی لە وەشانی نەوەت و شەشەمینی ئۆسکار لە سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەی گەورەی هەبوو، بەهۆی ئەوەی هەڵگری ناوی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێیە و وەکو ئاژەڵێک لەو رێوڕەسمە ناوازە و مێژووییە بەشدار بوو.

وێنە و ڤیدیۆیەکانی مێسی لە سۆشیاڵ میدیا بووەتە ترێند، کە یەکێک لەو گرتانەی بڵاو بووەوە سەگەکە مێسی بۆ براوەی خەڵاتەکان لێدەدات.

لیۆنێل مێسی ئەمساڵ خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر و زە بێستی بۆ باشترین یاریزانی جیهان بردەوە، کە گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ و فیفا ئەو دوو رێوڕەسمە رێکدەخەن و بۆ وەرزشوانان ئەو دوو خەڵاتە هاوشێوەی ئۆسکار گرنگە.

Anatomy of a Fall' dog star Messi gets a seat at Oscars 2024

It had been reported just days before the Oscars that Messi would not be in attendance - however he managed to score a plum seat at the ceremony

بابەتی زیاتر

Back to top button