ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری گرینوود دەبێت؟

یاریگا –

ئەگەری هەیە مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری گرینوود ببێت.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد هێشتا بڕیاری لەسەر چارەنووسی مەیسن گرینوود نەداوە و داهاتوویی یاریزانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت رەنگە دەستبەرداری ببێت.

گرینوود بەهۆی دادگایی کرانی بە تۆمەتی بەکارهێنانی توندوتژی دژی خۆشەویستەکەی، لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، لە هاوینی رابردووش بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە خێتافی ئیسپانی کرد.

مەیسن لەگەڵ خێتافی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بە درێسی یانەکە بەشداری 26 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە، هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سەرنجی چەند یانەیەکی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید و چەند یانەیەکی دیکە چاودێری یاریزانەکە دەکەن، ئارەزوو دەکەن لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button