فه‌ره‌نسا

دانیلۆ : ئاساییە ئێمباپێ لەسەر کورسی یەدەگ بێت

دانیلۆ پێرێرا بەرگریکاری پاریس سان جێرمان بەرگری لە بڕیاری راهێنەرەکەی دەکات بۆ دوورخستنەوەی ئێمباپێ لە پێکهاتەی سەرەکی.

لەو کاتەوەی  رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس یەکلابووەتەوە، لویس ئێنریکێی راهێنەر لە زۆرینەی یارییەکانی خولی فەڕەنسیدا، کیلیان ئێمباپێ بە یەدەگ بەشداری پێدەکات. ئەمڕۆ ئەو پرسە رووبەرووی دانیلۆی هاوتیمی کرایەوە و ئەویش وتی “پێم وایە ئەوەی راهێنەر دەیکات ئاساییە و درووستە. چونکە زۆر یاری گرنگمان لە خولی پاڵەوانەکان و جام لە پێشەو رەنگە مەبەستی ئەوە بێت پشوو بە ئێمباپێ بدات بۆ ئەو یارییانە”.

پاریس لە کۆتای سێ یاری خولی فەڕەنسی کە ئێمباپێ لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووە، هیچ کامێکیانی نەبردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بە جیاوازی 10 خاڵ و بێ رکابەر لە پلەی یەکەمی خولی فەڕەنسی دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button