ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی لالیگای ئیسپانیا.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە و سێڵتا ڤیگۆش بە 24 خاڵ لە ریزبەندی 17 دێت.

بۆ ئەو یارییە كارلۆ ئانچێلۆتی لە تواناكانی جود بێڵینگهام ، دەیڤد ئالابا، ئیدێر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: ڤازكوێز ، ناچۆ، رودیگەر، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، چوامینی ، مۆدریچ، براهیم

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button