ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لووتكەی پرێمەرلیگ

لە نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی..

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:45 لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی پرێمەرلیگ.

پێش ئەو یارییە رێدز بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و سیتیزنیش بە 62 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

بۆ ئەو یاریە كڵۆپ لە تواناكانی هەریەك لە ئاڕنۆڵد، جۆتا ، ئالیسن ، گراڤینبێرخ، جۆنس ، ماتیپ ، ئالكانتارا و بایچێتیچ بێ بەش دەبێت.

لە بەرامبەردا گواردیۆلا لە تواناكانی جاك گرێلیش بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێز: كێڵێهەر

هێڵی بەرگری: برادلی، گۆمێز، ڤان دایك، رۆبێرتسن

هێڵی ناوەند: ماك ئالیستەر ، ئیندۆ، سۆبۆسلای

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح، نونێز، دیاز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێزئێدەرسن

هێڵی بەرگری: وۆلكەر ، ستۆنز ، دیاز ، ئاكێ

هێڵی ناوەند: رۆدری ، دی برۆین ، بێرناردۆ

هێڵی هێرشبردن: فۆدن، هالاند، ئالڤارێز

 

بابەتی زیاتر

Back to top button