ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاندری لونین داهاتووی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید ئاشكرا دەكات

یاریگا –

ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ئۆكرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی لونین لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

سەرەڕای گرێبەستكردن لەگەڵ كێپای گۆڵپارێزی چێڵسی، كارلۆ ئانچێلۆتی پشت بە لونین دەبەستێت و لە پێكهاتەی سەرەكی یاری پێ دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی زە ئاتلێتیك، ئاندری لونین خواستی خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید دەربڕیوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گۆڵپارێزە ئۆكرانییەكە چاوەڕێی پەیوەندەی ئیدارەی یانەكەیەتی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

لەم وەرزەی لالیگا لونین بەشداری لە 15 یاریدا كردووە و لە 7 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button