عێراق

سەرهەنگ موحسین تووشی پێکانێکی قورس بوو

یاریگا –

سەرهەنگ موحسین لە دوایین خولەکەکانی نیوەی یەکەمی یارییەکەیان بەرامبەر تەڵەبە تووشی پێکانێکی قورس بوو.

سەرهەنگ موحسین، گۆڵپارێزی بەناوبانگی کورد لە یاریی تەڵەبە و نەجەف لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دوایین خولەکەکانی نیوەی یەکەم لە رانی راستی تووشی پێکان بوو، سەرەڕای ئەوەی چارەسەری سەرەتایی بۆ کرا، بەڵام گۆڵپاریزەکەی نەجەف نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و نیوەی دووەمی تەواو نەکرد.

سەرهەنگ موحسین لە لێدوانێکی تایبەتی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان پێکانەکەم قورسە، لە ماسوڵکەکانی رانی راستم تووشی پچڕان بووم، سبەی پشکنینی زیاترم بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەم دەستنیشان بکرێت’.

سەرهەنگ موحسین لە یارییەکە بەرامبەر تەڵەبە هیچ گۆڵێکی لێنەکرا، کەچی لە نیوەی دووەم نەجەف دوو گۆڵی لێکرا و تەڵەبە 2-1 یارییەکەی بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button