ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و ئاراوخۆ لە گفتوگۆدان

یاریگا –

بارسێلۆنا لەگەڵ رۆناڵد ئاراوخۆی ئوروگوایی لە گفتوگۆدایە.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، چەند هەفتەیەکە بارسێلۆنا لەگەڵ رۆناڵد ئاراوخۆ دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

لە هاوینی رابردووەوە ناوی بەرگریکارەکەی بارسا بە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە بەستراوەتەوە، بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا باڤارییەکان ئامادەن نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەیدا خەرج بکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مۆریتۆ، جیا لە بایرن میونشن ئێستا چەند یانەیەکی پرێمەرلیگیش هاتوونەتە سەرهێڵ و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو ئاراوخۆ بەرەو ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئەمانەش ترسیان خستووەتە دڵی بارسێلۆنا، یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت بەزووترین کات گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانییەکەی بۆ کاتێکی درێژ نوێبکاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، گرفتی ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا بەهۆی پارە نییە، بەڵکو یاریزانەکە چاوەڕوانی ئەوەیە بزانێت پرۆژەی تیپەکە بۆ وەرزەکانی داهاتوو چۆن دەبێت، ئەگەر پڕۆژەکەی بارسا رازیکەر بێت ئەوا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

ئاراوخۆ لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریزانەکە لە هاوینی 2018 بەبڕی 4.70 ملیۆن یۆرۆ لە بۆستن ریڤەری ئوروگوایی پەیوەندی بە تیپی دووەمی بارسا کرد، لە هاوینی 2020 سەرخرا بۆ تیپی یەکەم، بە درێسی یانەکە بەشداری 142 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە.

ئاراوخۆ و ڤینیسیۆس لە کلاسیکۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button