ئه‌وروپائینگلتەرا

” گواردیۆلا فێڵی لە بایرن میونشن کردووە”

یاریگا –

فێرناندینیۆ، کاپتنی پێشووی مانچێستەر سیتی، بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێپ گواردیۆلا بە پلانێکی نهێنی گواستنەوەی کیڤن دی برۆینی بۆ بایرن میونشن رەتکردەوەتەوە.

لە ساڵی 2016ەوە کە پێپ گواردیۆلا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە، بەهرەمەندێکی زۆری هێناوەتە ناو تیپەکە، لەنێویاندا ئێرلینگ هالاند. بانگەشەی فێرناندینیۆ پشتڕاستی کردەوە کە گواردیۆلا کیڤن دی برۆینی بە شێوەیەکی بۆ سیتی ناردووە.

یاریزانە بەلجیکییەکە لە ساڵی 2015 لەلایەن مانوێل پیلێگرینی لە یانەی ڤۆڵفسبۆرگەوە گواسترایەوە سیتی و گرێبەستی لەگەڵدا کرا. بەڵام پێش ئەوەی دی برۆین بچێتە سیتی، پەیوەندی لەگەڵ بایرن میونشن و پێپ گواردیۆلادا هەبوو.

فێرناندینیۆ کاپتنی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی کە لە ساڵی 2013 پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی کرد، سەبارەت بە گواستنەوەی سەیر و سەمەرەی دی برۆین بۆ سیتی بە رۆژنامەی زە سەنی راگەیاند و گوتی:

گواردیۆلا لە بایرن بووە و دی برۆینیش لە ڤۆڵفسبۆرگ، بەڕێوەبەرانی بایرن بە پێپ دەڵێن کە دۆخی یاریزانەکەمان لەبەرچاو گرتووە، رات چییە لەسەر ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەین؟ لە وەڵامدا پێپ پێی گوتن: نا، نا، نا، من ئەوم ناوێت، پێموانییە لە تیپەکەماندا جێی ببێتەوە.

بە گوتەی فێرناندینۆ، گواردیۆلا بیانووی بۆ گرێبەست نەکردن لەگەڵ دی برۆین هێنایەوە. لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ساڵێک تێپەڕی، دی برۆین چووە سیتی، ساڵێک دواتر، گواردیۆلا رۆیشتە سیتی، پیپ پێشوەختە دەیزانی پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات و دیبرۆینی بۆ ئەوێ نارد.

لەکاتی پەیوەندی کردنی دی برۆین بە سیتی، لە 369 یاری فەرمیدا 98 گۆڵی کردووە و 165 ئەسیستیشی هەبووە. یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە لەگەڵ گواردیۆلا 5 نازناوی پرێمەرلیگ و 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 5 جامی خول و 2 جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button