ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: پێکانەکەی پێدری سەخت نییە

یاریگا –

پێکانەکەی پێدری سەخت نییە و پێشبینی دەکرێت زوتر بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 27ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای سان مامێس بووە میوانی ئاتلێتیک بلباو، یارییەکە بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بارسا نەیتوانی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ کەمبکاتەوە.

هەر لە گێمی یەکەمی یارییەکە دوو گورزی کوشندە بەر یانە کاتالۆنییەکە کەوت و هەریەکە لە یاریزانان فرانکی دی یۆنگی هۆڵەندی و پێدری گۆنزالێزی ئیسپانی بەهۆی پێکان یاریگایان جێهێشت.

بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت پێدری لە رانی راستیدا تووشی پێکان بووەتەوە، سەرەتا پێشبینی دەکرا یاریزانەکە نزیکەی 2 مانگ لە یاریکردن دووربکەوێتەوە.

بەڵام کەمێک لەمەوبەر چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، پێکانەکەی پێدری سەخت نییە و زوتر دەگەڕێتەوە.

پێکانەکەی پێدری سەخت نییە، لەو بەروارە زوتر دەگەڕێتەوە کە پێشبینیمان دەکرد.

لەم وەرزە دەرفەتی ئەوەمان بۆ نەرەخسا لە ژمارەیەک یاری زۆر بەیەکەوە یاری بە پێدری و گاڤی و دی یۆگ بکەین.

بارسێلۆنا لەم وەرزە لەکۆی 27 یاری 58 خاڵی کۆکردووەتەوە، بە جیاوازی 9 خاڵ لەدوای ریال مەدرید پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button