ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆپالیگ

بە چەقۆ دوو هاندەری ئینگلیزی لە رۆما بریندارکران

یەکێکیان بە سەختی بریندار کراوە

یاریگا –

دوو هاندەری برایتن لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە چەقۆ بریندار کران، ئەمەش 24 کاتژمێر بەر لەیارییەکەیان بەرامبەر رۆما لە یۆرۆپالیگ.

پۆلیسی رۆما بڵاویکردووەتەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو، دوو هاندەری برایتن کە لە دەیەی دووەمی تەمەنیانن، لە گەڕەکی مۆنتی لەلایەن گروپێکی شەش حەوت کەسی بە ماسک هێرشیانکرایە سەر و برایندار کران.

هەرچەندە پۆلیس پشتڕاستی نەکردووەتەوە، دوو ئینگلیزەکە بۆ سەیرکردنی یاری برایتن سەردانی رۆمایان کردووە، بەڵام چەند میدیاییەکی لۆکاڵی لە زاری کەسانی نزیک لە دوو ئینگلیزیەکە دووپاتیانکردەوە، هەردووکیان هاندەری برایتنن و بۆ سەیرکردنی یارییەکە گەشتی رۆمایان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەی پۆلیسی رۆمادا هاتووە، جزدان و چەندین دۆکیومێنت لە دوو ئینگلیزەکە دزراون، هەردوو بریندارەکە تەمەنیان 26 و 27 ساڵانە. یەکێکیان سێ جار بە چەقۆ لێی دراوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی سان جیۆڤانی خەوێندراوە، هاندەری دووەمیش دووجار بریندارکراوە و لە نەخۆشخانەی ئومبێرتۆ I چارەسەر دەکرێت.

ئەمشەو لە یاری چوونی قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ، برایتن لە یاریگای ئۆڵێمپیکۆ بەرامبەر رۆما یاری دەکات و زیاتر لە 100 پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی یارییەکە، لە یاریگاکە جێگیرکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button