ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

هاتریکەکەی مباپێ لە چامپیۆنزلیگ، پیرێزی خستۆتە گفتوگۆوە لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ

یاریگا- ئاستە بەرزەکەی کیلیان مباپێ، فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدی سەرسام دەکات و بە جۆرێک ڕاستەوخۆی لە ڕێگەی “واتسئاپە”ـەوە نامەی بۆ بەرپرسانەی یانەکە دەنێرێت و تێیدا سەرنجیانی بۆ لای لاوە فەڕەنسییەکە ڕاکێشاوە.

لە گەڕی ڕابردووی یارییەکانی چامپیۆنزلیگدا پاریس سان جێرمان توانی 5-0 لە کلۆب بروج بباتەوە، لەو یارییەی مباپێ وەک جێگرەوە بەشداریی پێ کرا و توانی هاتریکیش تۆمار بکات. بە گوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا لە نێویاندا AS ئەوەی خستۆتە ڕوو کە پیرێز بە نامە بۆ کاربەدەستانی مێرەنگی ناردووە: “ئاستی مبپاپێتان بینیوە؟ تەنها لە گێمی دووەمدا هاتریکی تۆمار کردووە لە دژی هەمان ئەو بروجەی کە دوو هەفتە پێش ئێستا لە بێرنابیۆ ئێمەیان گیر هێنابوو. گرێبەست کردن لە گەڵیدا بە دڵی هاندەرانمان دەبێت و وا دەکات بە پێوە ڕایانبوەستێنێت. هەروەها یانەکەش تا دە ساڵیتر لە لوتکەدا دەهێڵێتەوە.”

مباپێ تەمەن 20 ساڵ یەکێکە لەو سوپەرستارانەی لە بازاڕەکانی گواستنەوەکانی ئەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام ناوی بە ڕیاڵەوە دەبیسترا، دواترینیشیان گواستنەوەکانی هاوینی ڕابردوو بوو، بەڵام هاندەرانی مەدرید جارێکی چاوەڕوانییەکانیان بەبێ ئاکامی کۆتایی پێهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button