ئینگلتەراگرنگترین

پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی ئێمباپێی دەستنیشانکرد

یانە پاریسییەکە ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ دەکاتە ئامانج

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئامادەکاری بۆ ژیانی دوای کیلیان ئێمباپێ دەکات و ژمارەیەک شوێنگرەوەی دەستنیشانکردووە.

پێگەی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان بڕی 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی بوکایۆ ساکا، ئەستێرەی ئارسیناڵ کردووە.

یانە فەرەنسییەکە بەدوای باشترین جێگرەوەی کیلیان دەگەڕێت، چونکە بە گوێرەی ئاماژەکان بێت، لە هاوینی داهاتوودا کیلیان پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەکات.

زۆربەی میدیاکان گواستنەوەی کیلیانیان دووپاتکردووەتەوە، هیچ ئەگەرێک بۆ مانەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە پاریس نەماوە، چونکە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و هیچ ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی نییە.

ساکا یەکێکە لە دیارترین پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی کیلیان، چونکە شێوازی یاریکردنیان لەیەکتر نزیکە، بە تایبەت لەم دوو وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ ئارسیناڵ پێشکەش دەکات و ئێستا رکابەری لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ دەکەن.

لەم وەرزەدا 35 یاری لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کردووە، 15 ئەسیست و 16 گۆڵی هەیە، یەکێکە لە باشترین بژاردەکانی بەردەستی میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەکەی باکووری لەندەن.

هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ساکا لەگەڵ ئارسیناڵ ماوە، بەڵام پاریس ئامادەیە بڕی 140 ملیۆن یۆرۆ بۆ رازیکردنی ئارسیناڵ خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button