ئینگلتەرا

هالاند سەردێری رۆژنامەکانی جیهان داگیر دەکات؛ سڵاو مەدرید

یاریگا –

تەنها یەک رستەی ئێرلینگ هالاند سەبارەت بە داهاتووی بەس بوو بۆ ئەوەی سەردێری رۆژنامەکانی جیهان داگیر بکات.

دوێنێ ئێرلینگ هالاند لەگەڵ پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەی بەرامبەر کۆپنهاگن ئامادە بوو. ئەستێرە نەرویجییەکە کە لە دێربی مانچێستەر توانی گۆڵی تۆمار بکات، پاڵنەرێکی بەرزی هەیە بۆ بەردەوامبوون و گۆڵ کردن لە یارییەکەی ئەمشەو، بە لەبەرچاوگرتنی بردنەوەی سیتی لە یاریی چوون دا بە ئەنجامی 3-1، پێشبینی دەکرێت یارییەکی سادە چاوەڕێی پاڵەوانی ئەوروپا بکات.

ماوەی چەند هەفتەیەکە ناوی هالاند وەک یەکێک لە بژاردەکانی ریال بۆ گواستنەوەی هاوینە ئاماژەی پێدەکرێت. کە بڕگەی کڕینی بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینەدا دەتوانرێت چالاک بکرێت و ریال هەروەها دەیەوێت لەگەڵ ئێمباپێ دوانەیەکی ئەفسانەییان لێ درووست بکات.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کاتێک سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریال پرسیاری لێکرا، سەرەتا بە روونی گوتی کە لە سیتی دڵخۆشە، بەڵام لەناو قسەکانیدا وشەی ( بەڵام )-ی بەکار هێنا و گوتی بەڵام نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات.

ئەم یەک رستەیە بەس بوو بۆ دەستپێکردنی دەنگۆکان سەبارەت بە پەیوەندی کردنی هالاند بە مەدریدییەکان.

کاردانەوەی رۆژنامەکان بەرامبەر بە قسەکانی هالاند:

سان: لە سیتی دڵخۆشم، بەڵام لە داهاتوودا نازانم، بژی مەدرید

دەیلی تەلەگراف: هالاند دەرگای گواستنەوەی بۆ ریال کردەوە!

دەیلی ئێکسپرێس: هەرگیز ئاگاداری داهاتوو نیت. هالاند لە سیتی دڵخۆشە، بەڵام دەرگاکەی بۆ ریال بە کراوەیی هێشتەوە.

سپۆرت میرەر: هۆشدارییەک لە ئێرلینگەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button