چامپیۆنزلیگگرنگترین

نۆیەر ریكۆرده‌ مێژووییەکەی کاسیاسی یه‌كسانكرده‌وه‌

یاریگا –

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی بایرن میونشن، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لازیۆ، گۆڵه‌كه‌ی به‌ خاوێنی هێشتەوە، به‌مه‌ش ریكۆرده‌ مێژوویه‌كه‌ی كاسیاسی یه‌كسان كرده‌وه‌.

تۆڕی ئاماری ئۆپتا بڵاویکردەوە، نۆیەر، دوای سەرکەوتنەکەیان به‌رامبه‌ر لازیۆ ، لە کۆی 136 یاریی کە لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامیداوه‌، 57 جار گۆڵه‌كه‌ی به‌ خاوێنی هێشتۆته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە ریكۆردی پێوانەیی ئەفسانەی ئیسپانی ئیکەر کاسیاسی یەکسانکردەوە، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید له‌ 177 یارییدا 57 جار گۆله‌كه‌ی به‌ پاكی هێشتۆته‌وه‌.

جیانلویجی بوفۆن، ئەفسانەیی یانەی یۆڤینتۆس، لە پلەی سێیەم دێت 52 یاریی گۆڵی لێ تۆمارنه‌كراوه‌

یانە باڤارییەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا بە ئەنجامی (3-0) له‌ لازیۆی برده‌وه‌ و سەرکەوت بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیونزلیگ، سەرەڕای ئەوەی لە یاریی چووندا لە قەڵای هەڵۆکانی ئیتاڵیا بە ئەنجامی (1- 0) دۆڕابوو، به‌ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی گه‌یشته‌ قۆناخی داهاتوو.

.

بابەتی زیاتر

Back to top button